لە باره‌ى دهستگیردكردنى چه‌كدارێكى داعش به ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكى له عێراق، وته‌بێژى بالیۆزخانەی ئەمه‌ریكا لە عێراق به "سۆمه‌ریه نیوز"ى راگەیاند" ئەركی هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى لە عێراق و سووریا لەناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، جا گرنگ نیە چەكدارەكانی داعش هەڵگری هەر رەگەزنامەیەك بن، بۆیه ئەوان دەستگیركراوەكە بە دوژمن دەزانن.
پێشتر رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی ئاشكرای كردبوو، كه چەكدارێكی داعشی ئەمریكی لە عێراق دەستگیر كراوە، بەڵام لە بەندیخانەیەكی نهێنی دایە.
رۆژنامەكە، ئاماژەی بەوە داوە كە دەسەڵاتداران ڕێگەیان بە داعشەكە نەداوە پەیوەندی بە پارێزەرەوە بكات، بەڵكو یه‌كسه‌ر لە شوێنێكی نهێنی دەستبەسەریان كردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، بەندیخانەكە ئەمریكیەو لە شوێنێ شاراوەی عێراقە، لەو كاتەی گەیشتووەتە بەندیخانەكە، یەكێتی ئەمریكا بۆ ئازادیە مەدەنیەكان داوایان كردووە پارێزەری بۆ بگرن، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان له 12ى ئه‌یلولى 2017 هاووڵاتییەكی ئەمه‌ریكی لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە دەستبەسەر كراوەو دواتر گواستراوەتەوە بەندیخانەیەكی ئەمریكی لە عێراق و بالیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاش ده‌لێت" ده‌ستگیركردنى هاولاتیهكه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكاوه یاساییه‌و به چاوى دوژمن و بكوژ سه‌یرى ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.