Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:07

ئه‌مریکا چه‌کوچۆڵی پێشکه‌وتووی سه‌ربازیی به‌ ئۆکرانیا ده‌فرۆشێت

تا هێزی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر جودایی خوازه‌كاندا به‌هێز بكات
ئه‌مریكا چه‌كوچۆڵی پێشكه‌وتووی سه‌ربازیی به‌ ئۆكرانیا ده‌فرۆشێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا به‌نیازه‌ چه‌كوچۆڵی پێشكه‌وتوو بۆ ئۆكرانیا بنێرێت تا هێزی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر جودایی خوازه‌كاندا به‌هێز بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كۆشكی كرملین پێشوه‌خته‌ سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی واشنتن له‌ كیێڤ هۆشداریی داوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ سوپای ئۆكرانیا به‌هێز بكات تا بتوانێت له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی داهاتوودا به‌رگریی له‌ سه‌روه‌ریی خۆی بكات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و یارمه‌تییه‌ به‌ دیاریكراویی ئامانجی به‌رگریی بۆ ئه‌م وڵاته‌ په‌یڕه‌ویی ده‌كات.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پشتیوانیی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئاشتیخوازانه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و گروپه‌ ناڕازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و پاكێجه‌ سه‌ربازییه‌ی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كراوه‌ بریتیه‌ له‌ 210 تانكی دژه‌ موشه‌ك كه‌ به‌هایان به‌ 47 میلۆن دۆلاره‌ مه‌زنده‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌م پاكێجه‌ سیسته‌می فره‌ پێشكه‌وتووی جاڤلینیش له‌خۆی بگرێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆشكی كرملینیش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌و یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاندووه‌ و ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر، زیاتر له‌ پێشوو ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌یی به‌رپرسانی رووسیا.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.