گۆرانیبێژی ناسراوی تورك بوله‌نت ئارسۆی هه‌موو سه‌مانی خۆی پێشكه‌ش به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات.
بوله‌نت ئارسۆی هه‌فته‌ی رابردوو به پۆشاكێكی زه‌رد و جانتایه‌كی ده‌ستی زه‌رد و چاویلكه‌یه‌ك له یه‌كێك له مۆله‌كانی ئیسته‌نبۆڵ بینرا رایگه‌یاند: كه ته‌واوی سه‌روه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
ئارسۆی ده‌ڵێت: من گوێ ناده‌مه پاره به‌ڵكو ته‌ماشای پۆشاكه‌كه ده‌كه‌م تا چه‌ند لێم دێت یان لێم نایه‌ت. ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی سه‌روه‌تی منیشه‌وه قسه ده‌كه‌ن و زانیاری كۆ ده‌كه‌نه‌وه، با بزانن من سه‌روه‌تی خۆم هه‌موو پێشكه‌ش به ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م، پۆشاكێكی به نرخی خۆم ده‌فرۆشم و داهاتی ئه‌و پۆشاكه‌ش ده‌به‌خشمه منداڵه هه‌تیوه‌كانی توركیا.
شایانی باسه ته‌نیا ئه‌و پۆشاكه زه‌رده و جانتا و چاویلكه‌كه‌ی به 125 هه‌زار لیره‌ی توركی كڕیوه.
سه‌رچاوه / ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.