Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:24

گۆرانیبێژێک هه‌موو سامانه‌که‌ی ده‌داته‌ ده‌وڵه‌ت

پۆشاكه‌ زه‌رده‌ و جانتا و چاویلكه‌كه‌ی به‌ 125 هه‌زار لیره‌ی توركی كڕیوه‌
boln airso
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی تورك بوله‌نت ئارسۆی هه‌موو سه‌مانی خۆی پێشكه‌ش به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات.

بوله‌نت ئارسۆی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ پۆشاكێكی زه‌رد و جانتایه‌كی ده‌ستی زه‌رد و چاویلكه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ مۆله‌كانی ئیسته‌نبۆڵ بینرا رایگه‌یاند: كه‌ ته‌واوی سه‌روه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.

ئارسۆی ده‌ڵێت: من گوێ ناده‌مه‌ پاره‌ به‌ڵكو ته‌ماشای پۆشاكه‌كه‌ ده‌كه‌م تا چه‌ند لێم دێت یان لێم نایه‌ت. ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی سه‌روه‌تی منیشه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و زانیاری كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، با بزانن من سه‌روه‌تی خۆم هه‌موو پێشكه‌ش به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م، پۆشاكێكی به‌ نرخی خۆم ده‌فرۆشم و داهاتی ئه‌و پۆشاكه‌ش ده‌به‌خشمه‌ منداڵه‌ هه‌تیوه‌كانی توركیا.

شایانی باسه‌ ته‌نیا ئه‌و پۆشاكه‌ زه‌رده‌ و جانتا و چاویلكه‌كه‌ی به‌ 125 هه‌زار لیره‌ی توركی كڕیوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

جلوبەرگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.