Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:29

شاندێکی یونامی سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکرایه‌تی پارتیان له‌ سلێمانی کرد

ئه‌مرۆ شاندێكی یونامی به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی ئێستای سنووری پارێزگای سلێمانی كرد
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: ئامانجی سه‌ردانی شاندی یونامی بۆ سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌ بوو‌ه‌ له ئاجێندای راسته‌قینه‌ی خۆپێشانده‌ران
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شاندێكی یونامی به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌ ره‌وشی ئێستای سنووری پارێزگای سلێمانی كه‌ له‌ دوای خۆپێشاندانه‌كان گرژی و ئالۆزی لێكه‌وته‌وه‌، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركرایه‌تی پارتیان له‌ سلێمانی كرد . 

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ لای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌له‌بجه ـ سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌، ئاگادار بوون و لێكۆڵینه‌وه‌ بوو‌ له ئاجێندای راسته‌قینه‌ی خۆپێشانده‌ران و زانینی پڕۆژه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه ‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.