Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:27

بومەلەرزەکەی شەوی رابردووی ئێران 117 برینداری لێکەوتەوە

بەپێی راپۆرتەکان، بوومەلەرزەکه 12 پاش‌ لەرزەی بەدواوه بووه
کوردستان TV
100%

   
شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەکی  ئێرانی ھەژاندو بەھۆیەوە 117 کەس برینداربوون.


نیوەشەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک "تاران"ی پایتەختی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوه دوو کەس کوژران و نزیکەی 117 کەسیش بریندار بوون.

هێشتا زەرەر و زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیه به وردەی رانەگەیەندراوه و گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی تاران گوتوویەتی، هیچ بینا یان خانووەک نەڕووخاوه.

بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی ئێران، گوڕی بوومەلەرزەکه 5.2 رێختەر بووه و ناوەندی بوومەلەرزەکەش به دووری 40 کیلۆمەتری رۆژئاوای تاران و له قووڵایی 7 کیلۆمەتر بووه.

بەپێی راپۆرتەکان، بوومەلەرزەکه 12 پاش‌ لەرزەی بەدواوه بووه.

بوومەلەرزەکه جگه له تاران، پارێزگاکانی ئەلبۆرز، قوم، میلار، ناوەندیشی هەژاندووه و له پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرز قوم ئەمڕۆ پشوو راگەیەندرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.