ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانی سلێمانی هێزێكی زێره‌ڤانی ڕه‌وانی ئه‌م شاره كرا‌و له‌م باره‌وه ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند" ئه‌و هێزه‌ى هاتووه بۆ پاراستنى باره‌گاكان نه‌هاتووه ، به‌لكو بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى خه‌ڵكى سلێمانى هاتووه و به‌ره‌نگارى هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه، كه بیه‌وێت ئاسایش و ئارامى سلێمانى تێكبدات.
وتیشى" جوڵاندی هێزی زێرەڤانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووه بۆ شوێنێكی ئازیز كە ئەم سنوورەیە، ئێستاش هێزەكانی ئەم سنوورە لە ئەركێكی قوڕسدان و زێره‌ڤانى ته‌نها بۆ پاراستنی تەنیا شوێنێك نەهاتووە، بەڵكو هاتووە بۆ پاراستنی هەموو خه‌لك و هێزو لایەنە سیاسییەكان، كه وه‌كو بەربەستێك ده‌بێت بۆ ڕێگری كردن لەو كەسانەی كه دەیانەوێت ئارامی شارى سلێمانى تێك بدەن.
له لایه‌كى تره‌وه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی گه‌یشتۆته سلێمانی بۆ پاراستنی باره‌گاكانی پارتی نییه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی بارودۆخ ناله‌باره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.