یەكێتیی زانایانی كوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای دەكات، دوور نییە دەستێكی دەرەكی دوژمنكارانە بەجۆرێك لە جۆرەكان خۆی بخزێنێتە ناو رووداوەكان بۆ جێبەجێكردنی پیلانەكانیان بۆ تێكدانی باری سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردستان، بۆیە دەبێ هەستیاربین لە هەنگاوەكان و ئەم لایەنەمان هەمیشە لەبەرچاو بێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ند خۆپیشاندانێك به‌شێكی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، كه به‌داخه‌وه تووند‌و تیژی به‌خۆیه‌وه دیت و دواجار قوربانی و برینداری لێكه‌وته‌وه، بێگومان خۆپیشاندان مافێكی سروشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌ك گوزارشتكردن له داخوازییه‌كان، به‌ڵام گرنگه ئه‌م مافه به‌شێوازێكی شارستانیانه‌ی دوور له تووند‌و تیژی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێكی تووندوتیژی رووی جوانی داواكارییه‌كان ده‌شێوێنێت و به‌پیروه‌هاتنی خواسته‌كانیش سست و لاواز ده‌كات، لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌م دۆخه ناسكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دان به‌خۆدابگرن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م كوردستانه نه‌به‌ن، هه‌روه‌ك داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كانیان دووربن له ده‌ستبردن بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و كتێبخانه گشتییه‌كان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا میرییه‌كان و موڵكی تایبه‌تی هاونیشتیمانیان و بنكه‌و باره‌گاكان، كه ئه‌مه وێڕای ناشارستانی، به هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ره‌وشت و به‌ها جوانه‌كانی میلله‌تی كورد‌و مرۆڤی مسوڵمان یه‌كناگرنه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستان به قۆناخێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌تایبه‌تی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان له‌وپه‌ڕی ته‌نگه‌به‌ری و ناخۆشی دایه، به‌ڵام دووریش نییه ده‌ستێكی ده‌ره‌كی دوژمنكارانه به‌جۆرێك له جۆره‌كان خۆی بخزێنێته ناو رووداوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانیان بۆ تێكدانی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان، بۆیه ده‌بێ هه‌ستیاربین له هه‌نگاوه‌كان و ئه‌م لایه‌نه‌مان هه‌میشه له‌به‌ر چاو بێت.
له كۆتاییدا داوا له مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز ده‌كه‌ین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م به‌ها جوانانه بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كاری جددی بكات بۆ چاككردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ئه‌مه زه‌قترین داخوازی هاووڵاتیانه. چیدی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه وه‌كو خۆی نه‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌ركی لایه‌نه سیاسیه‌كانه ره‌چاوی یه‌كڕیزی نیشتیمانی بكه‌ن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
21/12/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.