Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:33

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین مال و مۆلکى گشتى بپارێزن

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بلاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌" خۆپیشاندان مافێكی سروشتیی هه‌ر تاكێكه‌، به‌ڵام به‌ شێوازێكی شارستانی و تكا له‌ مامۆستایانی ئاینی ده‌كات، له‌ ڕێی گوتاری هه‌ینییه‌وه‌، دووپات له‌ بابه‌تی پاراستنی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و كتێبخانه‌ گشتییه‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگا میرییه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كان و موڵكی تایبه‌تی هاونیشتمانیان بكرێت، چونكه‌ ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ كارێكی ناشارستانی و دووره‌ له‌ ڕه‌وشتی میله‌تی كورد و مرۆڤی مسوڵمان.

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌ دوور نییه‌ له‌ پیلانی دوژمنان و خۆشی ناحه‌زان، بۆیه‌ یه‌كڕیزی میله‌ته‌كه‌مان باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ده‌ربازبوونمان له‌و ته‌نگژه‌یه‌.

ئه‌وشیان نووسیوه‌" مامۆستایانی سه‌ربه‌رز و ئازیزی ئاینی، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی و به‌رخودان و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، داواتان لێ ده‌كه‌ین، له‌م وتاری هه‌ینی پیرۆزی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پڕ به‌دڵ نزا و پاڕانه‌وه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی خاك و ئاو و نیشتمانی ئازیزمان ده‌پارێزن، هه‌موو نزا بكه‌ین كه‌ خودای گه‌وره‌ وڵاتمان پارێزراو و ئارام بكات، دوور له‌ ده‌ستی دوژمنان و چه‌پۆكی داگیركه‌ران، هێزی پێشمه‌رگه‌ش هه‌رده‌م سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.