به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م شۆفێران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه، له 24ی ئه‌م مانگه‌وه، راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان راده‌گیرێت، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ شوێنه تازه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له 24/12/2017، بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، مامه‌ڵه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل (تایبه‌ت، كرێ و بارهه‌ڵگر) راده‌گیرێت و رایی ناكرێت، داواش له شۆفێران ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ده‌گوازرێته‌وه، سه‌ر رێگه‌ی به‌حركه به‌رامبه‌ر به گه‌نجان سیتی.
ئاگاداریه‌ك له‌هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه
بابه‌ت/ راگرتنی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان
ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران و هاوڵاتیان و خاوه‌ن ئوتومبێله‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی 2017/12/24 ه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژیك رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ هه‌ر سێ جۆری ئوتومبێلی (تایبه‌ت وكرێ و بارهه‌ڵگر) راده‌گیرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بۆ شوینی تازه‌ی خۆی كه ده‌كه‌ویته سه‌ر رێگای به‌حركه به‌رامبه‌ر به (گه‌نجان سیتی) بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان نه‌كه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2017/12/20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.