له دووم رۆژى خوپیشاندانه‌كان، ئه‌مڕۆ له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانى پارتى و لایهنكانى دیكه به‌رده‌وامى هه‌یه .
له تازه‌ترین هه‌واڵى په‌یامنێرمان له ئیداره‌ى راپه‌رین،دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك گه‌مارۆى باره‌گاى لقى یازده‌یان له‌سه‌نته‌ر شارۆچكه‌ى رانیه دواوه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاى لقى یازده‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجامدا باره‌گاى لقى یازده‌یان سوتاند.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه عومه‌ر خدر كارگێڕى لقى 11ى پارتى ديموكراتى كوردستان رایگه‌یاندووه” خۆپيشانده‌ران په‌لامارى باره‌گاى لقى پارتى ده‌ده‌ن، گوتيشى: ئه‌وه‌ى رووده‌دات خۆپيشاندان نييه و به شێوه‌يه‌كى رێكخراو ته‌قه له باره‌گاكه‌ى پارتى ده‌كرێت”.
ئه‌مه دواى ئه‌وه‌دێت كه به درێژایى ئه‌مرۆ شهڕوئالوزى له رانیه هه‌بووه مه‌لبه‌ند و كۆمیته‌ى یه‌كێتى و باره‌گاى یه‌كگرتووى ئیسلامیان سووتاندوه به‌و هۆیه‌وه ته‌قه كراوه له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س كوژراون و هه‌شتاى دیكه‌ش بریندار كراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.