Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:47

ئه‌ڵمانیا داوا له‌ به‌غدا ده‌کات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکاته‌وه‌

ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ببنه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

زیگمار گابرێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایان كرد.

دوای كۆبوونه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی زیگمار گابرێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واییان سازدا.

سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و داواشی له‌ حكومه‌تی عێراق كرد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌و گوتیشی ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ببنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی :داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ سه‌ر عێراقییه‌كان ، كۆتایی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ نزیك بۆته‌وه‌و ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش بپارێزین.

پاشان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كورستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سوپاسی بانگهێشتنامه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد و بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كرد بۆ هه‌ولێری پایته‌خت.

گوتیشی:  ئێمه‌ هاتووین تاوتوێی كێشه‌كان بكه‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمیش خواستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كورستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سوپاسی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانانی كرد بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

نیچچیرڤان بارزانی به‌ تایبه‌تیش سوپاسی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ پشتیوانی كردنیان له‌ مافه‌كانی گه‌لی كورد و درێژكردنه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.