Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:30

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی عێراق پێویستی‌ به‌ 100 ملیار دۆلاره‌

پلانێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ دانراوه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق  ئاشكرایده‌كات، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان پێویستی‌ به‌ 100ملیار دۆلاره‌، پلانێكی‌ درێژخایه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان دانراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت.

سه‌لمان جومه‌یلی‌، وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هانز پیته‌ر لینز باڵیۆزی‌ سویسرا له‌ عێراق و ئوردن ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ به‌ر پارێزگا ئازادكراوه‌كانی‌ عێراق كه‌وتووه‌ ده‌گاته‌ 47 ملیار دینار.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌  قه‌باره‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و زیانانه‌ ئه‌ژمار بكرێت كه‌ به‌ر كه‌رتی‌ تایبه‌ت كه‌وتووه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانیدا وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندوه‌، پلانێكی‌ درێژخایه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان دانراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت و به‌پێی‌ ئه‌و پلانه‌ش ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ پێویستی‌ به‌ 100 ملیار دۆلاره‌.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیاریەتی مرۆیی و یاسایی بەرامبەر بە عێراق لە ئەستۆ بگرێت، چونكە داعش بۆ سەر هەموو جیهان هەڕەشە بوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.