محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنساوە پێگەیشت. لەم پەیوەندییەدا هەردوولا دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان خستە بەر باس.
بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکە بریتی بوو لە چۆنیەتی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. ئەم گفتوگۆیە لە کاتێکدایە کە ناوچەی کەنداو و دەریای سوور بە دۆخێکی یەکجار هەستیاری سەربازیدا تێپەڕ دەبن.
فەڕەنسا هەوڵ دەدات دەورێکی کارا بگێڕێت لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران. لە بەرامبەردا، سعوودیە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتووی تایبەت بە ئاسایشی دەریاوانی و گەرووی هورمز دەبینرێت.
ئەم پەیوەندییە دیپلۆماسییە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە بوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا کردبوو. پاریس و ڕیاز دەیانەوێت هەماهەنگییەکانیان زیاتر بکەن تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە هەڵگیرسانەوەی جەنگێکی گشتگیر بگرن لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.