Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:26

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارەکەی ئەمەریکا لە بارەی قودس تاوتوێ دەکات

زۆربه‌ی وڵاتانی عەرەبیی و جیھانییەكان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە
کوردستان TV
100%


بەپێ ئاژانسی ڕۆیتەرز، میسر پڕۆژە بڕیارێكی لەبارەی بڕیاری ناساندنی قودس وەكو پایتەختی ئیسرائیل پێشكەشكردووە، كە لە یەك لاپەرە پێكدێت و بە سەر 15 ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشدا بڵاوكراوەتەوە، بەڵام ناوی ویلایەتە یەكگرتووەكان و ترەمپ بەدیاریكراوی تێدا نەهاتووە.

پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن حکومەتی میسرەوە پێشکەشکراوە و بەسەر هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشیدا دابەشکراوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناوی دۆناڵد ترەمپ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای تیا نەهاتووە.

سەرچاوە دیپلۆماتییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، چاوەڕواندەکرێت لە ڕۆژانی دوو شەممە یان سێ شەممەی داهاتوون ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی میسر بدات.

لە پڕۆژەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە بابەتی قودس لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەربکرێت، نیگەرانیشی تیا دەربڕدراوە سەبارەت بە بڕیارەکانی تایبەت بە دۆخی قودس لەم دواییەدا.

جەختیشکراوەتەوە کە گۆڕینی دۆخی دیموگرافی قودس هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و پێویستە هەڵوەشێتەوە.

پەسەندکردنی بڕیارەکە پێویستی بە ڕەزامەندی ٩ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە، بەو مەرجەی هیچ کام لە وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەکە مافی ڤیتۆ بەکار نەهێنن لە دژی.

شەشی ئەم مانگە، وەك چاوەڕواندەكرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وتارێكیدا شاری قودسی وەك پایتەختی فەرمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.

بڕیارەكەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبارەی ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل، كاردانەوەی جیھانی لێكەوتەوەو زۆرینەی وڵاتە عەرەبیی و جیھانییەكان دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.