حکوومەتی عێراق بهردهوامه له كێشه دروستكردن بۆ ھەرێمی کوردستان و له بڕیارێکی نوێدا دژی کوردستان، کێشە بۆ ئەو کارگانە دروست دهكات، کە کەلوپەل و بەرھەمەکانیان بۆ عێراق دەگوازنەوە، مەبەست لەو کارەش سیاسییە.
لهمبارهیهوه عەبدوڵڕەزاق ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایدهگهیهنێت: ئەو کارگانەی لە ھەرێمی کوردستان کەلوپەلی خۆیان دەبەنە بەغدا و بەسرا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق ئاسانکارییان بۆ دەکرا لە گومرگەکان لە ڕێگەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە، نووسراومان بۆیان دەکرد، ئێستا به بیانووی ئهوهی بە پێی یاسای 22ی ساڵی 1998 مۆڵەتیان وەرنەگرتووە و بە پێی یاسای 25ـی ساڵی 1992 مۆڵەتیان وەرگرتووە، ڕێگری لهو کارگانە بكرێت، کە کەلوپەلەکانیان دەگوازنەوە بۆ عێراق.
" وتیشی: بەھۆی ئەو بڕیارە نوێیەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە کێشە بۆ ئەو کارگانە لە ناوچەی عوزێم و ئەو شوێنانەی گومرگیان لێ دانراوە دروست دەبێت."
دهشڵێت: نووسراومان بۆ وەزارەتی پیشەسازی و ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کارگانە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، زیاتر کێشەیان بۆ دروست دەکەن و مەبەستەکەش زیاتر سیاسییە، جا ھەر کارگەیەک بەرھەمی خۆی بۆ عێراق ڕەوانە بکات، کێشەی بۆ دروست دەکەن، کە ژمارەی کارگەکانیش زۆرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.