Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:25

به‌بۆنه‌ی خانه‌شین بوونیان رێز له‌ سێ گوێدرێژ گیرا

وه‌كو هه‌ست كردن به‌ مافی ئاژه‌ڵان    
Rez la gudvez
کوردستان TV
100%

له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا  شاره‌وانی ماردین ئاهه‌نگێكی رێز لێنانی  بۆ سێ گوێدرێژ ساز كرد به‌بۆنه‌ی خانه‌نیش بوونیان.

ئه‌م سێ گودرێژه‌ چه‌ندین ساڵه‌ پاشماوه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ماردین  له‌سه‌ر پشتی ئه‌و سێ گوێدرێژه‌ فرێده‌ده‌رێت، به‌تایبه‌تی  رێگای هه‌ندێك شوێنی ئه‌م شاره‌ زۆر سه‌خته‌ رێگای ئۆتۆمۆبیل نیه‌ هه‌مووی كۆڵانی ته‌سكن یان به‌ پیلیكانه‌ن بۆیه‌ تائێستا له‌ ماردین 40 گودرێژ بۆپاك كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ به‌كار ده‌هێنرێت.

ئه‌م رێز لێنانه‌ له‌م 3 گوێدرێژه‌  به‌كارێكی ناوازه‌ داده‌نرێت وه‌كو هه‌ست كردن به‌ مافی ئاژه‌ڵان.    

سه‌رچاوه‌/ئه‌لشرق ئه‌لئه‌وسه‌ت

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.