ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق لە دامەزراوەكان و بەرێوەبەرایەتییە گشتیەكان و وەزارەتەكان ، حەز بە بەدواداچوون لەسەر پرسە گرنگەكان ناكەن كە لەلایەن پەرلەمانتارانی كوردەوە ئەنجام دەدرێ و بە تەواوی ئێمە نەویستراوین.
نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونیكردەوە كە هەست دەكەین ئاراستەكردنێك هەیە لەلایەن بەرپرسانی باڵای حكوومەتی عێراقەوە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد نەكەن و كارئاسانی بۆ بەدواداچوونەكانیان لە وەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت لە بەغدا نەكەن.
راشیگەیاند كە زۆرینەی وەزارەت و بریكار و بەڕێوەبەر و سەرۆكی دەستەكان، نایانەوێ وەڵامی پێوەندییەكانی ئێمە بدەنەوە، تەنانەت ئەگەر پێوەندی كردنەكە بۆ پرسین بێ لە دۆسیەیەكی دیاریكراو ، ئەو بابەتەش بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستی پێ كرد و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
نەجیبە نەجیب ئەوەشی روونكردەوە كە تەواوی ئەو ڕێوشوێنانەیش كە بەغدا دژی كوردستان گرتوویەتییە بەر زیان بە خەڵكی ئاسایی كورد دەگەیەنێت نەك بەرپرسان، جدیش نییە لە ناردنی مووچەی كارمەندان و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران.
سوهێل تاهیر عەبدولڵا : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.