Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:27

عێراق به‌نیازه‌ به‌ بۆرى نه‌وتى که‌رکووک بۆ وڵاتانى دراوسێ بگوازێته‌وه‌

تەنها یەك هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لەعیراق بوونی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: وڵاتەكەی پلانی هەیە بۆ دروستكردنی سیستمێكی راكێشانی هێڵی بۆری بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان بۆ ناوخۆی وڵات و وڵاتانی دراوسێ.


وه‌زیری نه‌وتى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى به‌غدا به‌نیازه‌ بۆرى نه‌وت بۆ هه‌موو پارێزگاكان ڕابكێشێت و له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه‌ نه‌وت بگه‌یه‌نرێت وڵاتانى دراوسێ، ئاشكراشی كرد، كه‌ پلانه‌كه‌یان كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشی عیراق پێویستی بە سیستمی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان هەیە بۆ شارەكانی ناوخۆوو گەیاندنی بۆری بە وڵاتانی دراوسێ.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە لە ئێستادا تەنها یەك هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوت لەعیراقدا هەیە ئەویش لە هەرێمی كوردستانە وە دەگاتە كەنارەكانی توركیا ، و سەرجەم هێڵەكانی دیكەی گواستنەوەی نەوت داخراون یاخود تێكشكێندراون.

جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتى عێراق، ڕای گه‌یاند: تۆڕێكى بۆرى نه‌وت بۆ هه‌موو پارێزگاكان دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بۆرییانه‌وه‌ نه‌وت بۆ وڵاتانى دراوسێ بگوازرێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.