Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:44

کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ هۆشداری ده‌داته‌ عێراق

له‌ پارێزگایه‌كی عێراق سزاى له‌سێداره‌دانى به‌ كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر 38 تاوانباردا جێبه‌جێ كرا
کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌داته‌ عێراق و داوای لێ ده‌كات ده‌ست له‌ بڕیار و جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگرێت.

كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی سزای له‌سێداره‌دان هۆشداری ده‌داته‌ عێراق و داوای لێ ده‌كات، ده‌ست له‌ بڕیار و جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان به‌تۆمه‌تی تیرۆر به‌سه‌ر 38 كه‌سدا جێبه‌جێ كرا.

لیز سرۆسیل، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: به‌هۆی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له‌ زیندانی ناسریه‌ی باشووری عێراق، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌سه‌ر 38 كه‌سدا جێبه‌جێ كرا، ئێمه‌ تووشی شۆكێكی گه‌وره‌ بووین.

هه‌وره‌ها گوتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر بووه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، كۆمسیۆنی ئه‌وان گومانیان له‌ پاكی و دادپه‌روه‌ری دادگاییكردنه‌كانیان هه‌یه‌.

وڵاتی سویدیش ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی عێراق راگه‌یاندبوو، كه‌ له‌ناو ئه‌و 38 كه‌سه‌دا هاووڵاتیه‌كی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ سویدیش هه‌بووه‌ و، بۆ گه‌یاندنی توڕه‌یی خۆشیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید باڵیۆزی عێراقی له‌ ستۆكهۆڵم بانگهێشت كردبوو، كه‌ به‌گوێره‌ی میدیا سویدیه‌كان، ئه‌و هاووڵاتیه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا بووه‌.


شایه‌نی باسه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ شارى ناسڕییه‌ى سه‌ربه‌ پارێزگاى زیقار، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌ كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر 38 تاوانباردا جێبه‌جێ كرا، كه‌ به‌تاوانى تیرۆریستى سزا درابوون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، حه‌یده‌ر زاملى، وه‌زیری دادى عێراق سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى كردووه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

تێزانین له‌ 25ى ئه‌یلوولى ئه‌مسال، وه‌زاره‌تى دادى عێراق 42 تیرۆریستى ترى له‌سێداره‌دابوو، كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تىیه‌وه‌ به‌ توندى ئیدانه‌ كرابوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.