Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:31

وتاربێژی هه‌ینی تاران داوا ده‌کات فه‌ڵه‌ستینییه‌کان پڕچه‌ک بکرێن

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكای به‌ ناڕه‌سه‌ن و نه‌فره‌ت لێكراو وه‌سفكرد
وتاربێژی هه‌ینی تاران داوا ده‌كات فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پڕچه‌ك بكرێن
کوردستان TV
100%

حوجه‌تولئیسلام سه‌دیقی وتاربێژی هه‌ینی رابردووی تاران، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكای به‌ ناڕه‌سه‌ن و نه‌فره‌ت لێكراو وه‌سفكرد و بڕیاره‌كه‌ی ناوبراویشی له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ به‌ مه‌ترسیدار هه‌ژمار كرد، هاوكاتیش وتی كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پڕچه‌ك بكات تا به‌شێوه‌ی چه‌كداریی له‌ به‌رامبه‌ر ئیسڕائیلدا به‌رخۆدان بكه‌ن.

دوای بڕیاره‌كه‌ی ترامپ كه‌ به‌ فه‌رمی ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساند و كاردانه‌وه‌ی توندی وڵاته‌ موسڵمانه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌، وتاربێژی هه‌ینیی تارانیش له‌ وتاری رۆژی رابردوویدا وتی: پرسی گرنگی ئه‌مڕۆی جیهانی ئیسلام لێدوانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رۆك كۆماری ناڕه‌سه‌ن و نه‌فره‌ت لێكراوی ئه‌مریكایه‌ كه‌ شاری قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساندووه‌، ئێمه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر ئامۆژگاریی دانایانه‌ و پیرۆزی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پڕچه‌ك بكه‌ین تا ئه‌وان بتوانن به‌رده‌وام بن له‌ به‌رخۆدانی چه‌كداریی.

 سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.