Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:08

تاوه‌ری ئیڤڵ هێنرایه‌ شاری رومادی

له‌ ده‌روازه‌یه‌كی شاره‌كه‌ داننراوه‌
کوردستان TV
100%

تاوه‌ری ئیڤڵ له‌ ده‌روازه‌یه‌كی شاری رومادی داده‌نرێت و سه‌دا 40 ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش ته‌واو بووه‌.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 14-12-2017 موئه‌ید فه‌رحان، قائیمقامی رومادی به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: شاره‌وانی رومادی هه‌ڵسا به‌ دانانی هاوشێوه‌ی تاوه‌ری ئیڤڵ له‌ فولكه‌یه‌كی ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی یاریگا له‌ شاری رومادی.

گوتیشی: له‌ سه‌دا 40 ی  كاره‌كانی پڕۆژكه‌ ته‌واو بووه‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ رازاندنه‌وه‌ی فولكه‌كه‌یه‌ به‌ دارو دره‌خت.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند : دروست ئه‌م هاوشێوه‌یه‌ی تاوه‌ری ئیڤڵ به‌ هه‌وڵی شاره‌وانی رومادی بووه‌و هه‌ڵبژاردنیشی به‌م شێوه‌یه‌ دوور كه‌وتنه‌یه‌وه‌ له‌ رۆتین و دیمه‌نێكی جوانیش به‌ شاری رومادی ده‌به‌خشێ .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.