Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:10

به‌ 2 گۆڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

له‌سه‌ر یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی 16 خولی ئه‌ڵمانیا برۆسیا دۆرتمۆند له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ماینزی كردوو به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ نه‌یانتوانی هیچ گۆلێك تۆمار بكه‌ن و بێ تۆماركردنی گۆڵ نیوه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی پێهات.

له‌ نیوه‌ی دووه‌می یاریكه‌ و له‌ خوله‌كی 55 یاریزانی یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند "سوكراتیس " گۆلی یه‌كه‌می بۆ یانه‌كه‌ تۆماركرد،له‌ خوله‌كی 89 شینجی كاكاوی دووه‌م گۆڵی یانه‌ی زه‌ردپۆشه‌كانی تۆمار كردو یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ به‌ كۆتا هات.

به‌و سه‌ركه‌وته‌ یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند له‌ ریزبه‌ندی چوار مایه‌وه‌ و ژماره‌ی خاله‌كانیشی بۆ 25 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌،یانه‌ی ماینز له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دایه‌و خاوه‌نی 16 خاڵه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.