Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:42

هیدیرسفیلد تاون و چێلسی رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌

چێلسی له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت و خاڵه‌كانی بۆ 35 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ خولی ینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی هیدیرسفیلد و یانه‌ی چێلسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 23 یاریزان" باكایوكوی" گۆلی یه‌كه‌می بۆ چێلسی تۆماركرد،له‌ خوله‌كی 43 یاریزان بۆرخا داسیلڤای گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی بلوز تۆمار كرد.

 ته‌نیا 7 خوله‌ك دوای ئه‌مه‌ و له‌ خوله‌كی 50 یاریزان "پێدرۆ رودێرگێزی " چێلسی كرده‌ خاوه‌نی 3 گۆل.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 3 گۆڵه‌ی چێلسی یاریزان"دیبواتری تاكه‌ گۆلی یانه‌ی هیدیرسفیلدی تۆماركردو به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 3 گۆڵه‌ی چێلسی یاریزان"دیبواتری تاكه‌ گۆلی یانه‌كه‌یانی تۆماركردو به‌م ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی چێلسی له‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت و خاڵه‌كانی بۆ 35 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و یانه‌ی هیدیر سفیلد تاون خاوه‌نی 18 خاله‌و له‌ ریزبه‌ندی دوانزه‌هه‌م دێت .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.