Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:59

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە قاسم سلێمانی دەگرێت

قەدەغەی هاتووچۆی لەسەرە
کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارانى ئێران به‌گه‌شتكردنى بۆ عێراق و سووریا، بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى پێشێل كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نى ئاسایش كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنە لە قاسم سولەیمانی سەركردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسەوانی شۆڕشی ئێران دەگرێت و پێی وایە یاسا نێودەوڵەتیەكان پێشێل دەكات.

ئەنتۆنیۆ گۆتێریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە "فرانس پرێس" ی راگەیاندووە: سولەیمانی بە هاتووچۆكردنی لەناو عێراق و سوریادا یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەكات، چونكە قەدەغەی هاتووچۆی لەسەرە.

روونیشیكردووەتەوە: رێكخراوەكەیان راپۆرتێكی لەو بارەیەوە ئامادەكردووەو لە ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

گۆتێریس، باسی لەوەشكردووە: هەروەها بەدواداچوون بۆ كەیسی ئەو موشەكە بالستیە ئێرانیانە دەكرێت كە حوسیەكانی یەمەن گرتوویانەتە سعودیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.