Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:54

ڕێگا کلاسیکیه‌کانی خوێندن سوودیان زیاتره‌

كاریگه‌ری باشتری هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ
کوردستان TV
100%


له‌ دوایین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خوێندن و نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز و به‌ پێنوسی ئاسایی سوودی زیاتر له‌ به‌كارهێنانی لاپتۆپ و تابلێت .

چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی جیاوازی خوێندن و له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كان و له‌ لایه‌ن چه‌ندان ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ،ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ خوێندن و نووسین له‌سه‌ر كاغه‌ز و به‌ ده‌ست به‌ پێنووس كاریگه‌ری باشتری هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ وا ده‌كات باشتر له‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یت و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ خه‌یاڵتدا بمێنێته‌وه‌ .

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ زیاتر ئاشكرایده‌كات كه‌ ڕاسته‌ خوێندن و خوێندنه‌وه‌ له‌سه‌ر تابلێت چێژێكی زیاتر ده‌دات به‌ خوێندنه‌وه‌ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌،به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاغه‌ز و نووسینه‌وه‌ له‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن سوودی گه‌له‌ك زیاتره‌ .
تێك ئای

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.