شەڕی زیاتر، واتە جبەخانە و چەکی زیاتر، ئەگەر لە جەنگدا هەردوو لایەنی شەڕکەریش زەرەرمەند بن، ئەوەی بە براوە دەمێنێتەوە کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک و تەقەمەنین، په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی ستۆكهۆڵم راپۆرتی فرۆشی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی 100 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانی جگه له كۆمپانیا چینییه‌كان له ساڵی 2016دا بڵاوكردەوه.
جگه له چین، 100 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له جیهاندا فرۆشیان له ساڵی 2016دا به‌به‌راورد به ساڵی 2015 به‌ڕێژه‌ی %1.9 زیادیكردووه و، تێكڕای فرۆشیان گه‌یشتووه‌ته 374 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، له هه‌مان كاتدا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له هه‌مان قۆناغدا فرۆشیان %4 زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته 217 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی ستۆكهۆڵم، راپۆرتی فرۆشی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی 100 گه‌وره‌ترین كۆمپانیای جیهانی جگه له كۆمپانیا چینییه‌كان له ساڵی 2016دا بڵاوكردەوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و 100 كۆمپانیایه له ساڵی 2016دا فرۆشیان %1.9 زیادیكردووه و، به گوژمه‌ی 374 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چه‌كیان فرۆشتووه، به‌وه‌یش دوای پێنج ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار فرۆشتنی چه‌ك له جیهاندا زیادی كردووه.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه 38 كۆمپانیای ئه‌مریكی له‌نێو ئه‌و 100 گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه‌دان و، %57.9ی فرۆشتنی چه‌ك له ساڵی 2016دا له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فرۆشتنی چەکی کۆمپانیای رووسی بەڕێژەی لەسەدا 3.8 زیادی کردووە.
لە 2016 دا کۆمپانیای رووسی بەبڕی 26.6 ملیار دۆلار چەکی فرۆشتووەو ئاماژە بەوەش دەکرێت کە رێژەی زیادبوونی تێکڕای فرۆشتن لەچاو دوو ساڵی رابردوودا کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەوەی جێی سەرنجە لە راپۆرتەکەدا کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئەورووپای رۆژئاوا لەچاو ساڵی 2015 دا تەنیا لەسەدا 0.2 زیادبوونیان بەخۆیانەوە بینیوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکانی ئەورووپای رۆژئاوا سەرجەم بەبڕی 91.6 ملیار دۆلار چەکیان فرۆشتووە لە 2016 دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.