ههیسەم جبووری ئەندامی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن وتی: دزییەكی یەكجار گەورە لە گومرگ دەكرێ، كاتێك هێزی تەناهی نێردراوە دەركەوتووە ڕۆژانە دوو ملیۆن دەدزرێ، كاتێك تیمی سێیەمی هێزی تەناهی نێردراوە ڕێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ سێ ملیۆن، كاتێكیش خۆمان بە دواداچوونمان كرد بۆ مان ڕوون بووەوە، كە ڕۆژانە 10 ملیۆن دینار دەدزرێ و شەش ملیۆنی بۆ بازگەكانی گومرگ و ئەوەی تریشی بۆ هێزە تەناهییەكانەوە.
ههروهها ئاماژەی بهوهشدا: كه هەندێ ئەفسەر هەن لە بازگە و دەروازە سنوورییەكان، مانگانە بڕی 500 ملیۆن دیناری عێراقی لە ڕێی بەرتیل و پارە وەرگرتن لە بازرگانان كۆ دەكەنەوە و دەیدزن.
هەیسەم جبووری دهشڵێت ئەو گەندەڵییە من خۆم بەدوای ڕۆیشتم و هەموویم دیاریی كرد و بەڵگە و ڕاپۆرتم پێشكەشی پەرلەمان كرد، بەڵام گەندەڵكاران گەیشتنە پەرلەمان و ئەو لیژنەی لەسەر ئەو بابەتە پێكهێنرا بوو هەڵیان وەشاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.