Erbil 41°C شەممە 20 تەمووز 11:41

هۆتێلێکی گه‌شتیارانی ئێرانی له‌ نه‌جه‌ف گڕی گرت

43 گه‌شتیار تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ هۆتێلێكی شاری نه‌جه‌ف 43 گه‌شتیاری ئێرانی به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه‌ تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ته‌وه‌و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌جه‌ف به‌ سۆمه‌رییه‌ی رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ هوتێلێكی شاری نه‌جه‌ف 43 گه‌شتیاری ئێرانی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: كه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ هوتێل قه‌بتانی گه‌شتیاری له‌ناوچه‌یه‌كی كۆنی ناوه‌راستی نه‌جه‌ف كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ئاكامدا 43 گه‌شتیاری ئێرانی تووشی ته‌نگه‌نه‌فسی بوونه‌ته‌وه‌ و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری ماددییش به‌ر هۆتێله‌كه‌ كه‌وتووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ بووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.