Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 03:17

چۆن ته‌واوی وشه‌ نه‌هێنیه‌کانت له‌سه‌ر وێبگه‌ری گووگڵ کرۆم ده‌سڕیته‌وه‌

سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی نه‌هێنی
Google
کوردستان TV
100%

ڕۆژێك هاوڕێیه‌كم داوای لاپتۆپه‌كه‌می كرد پێمی گووت چه‌ند كارێكم هه‌یه‌ ده‌بێت لاپتۆپه‌كه‌تم بمده‌یتێ، چونكه‌ هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستمه‌ منیش پێمدا، پاش ئه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كان و هه‌ندێك كار و نوسراو تایبه‌ت به‌خۆم هه‌بوو له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌م هه‌موویم قفوڵدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری نه‌كرێت، تاكه‌ شت كه‌ له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌م پێویست بوو بیكه‌م ئه‌وه‌یش سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی نه‌هێنی Password بوو له‌ گووگل كرۆم. ووشه‌ی نه‌هێنی ئیمه‌یڵ و ته‌واوی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی منی له‌سه‌ر داخیڵ كرابوو.

ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ش ڕۆژێك تووشی ئه‌و بارودۆخه‌ ببن كه‌ ڕۆژێك هاوڕێیه‌كت یان كه‌سێكی نزیكت داوای لاپتۆپه‌كه‌ت بكات تۆش به‌بێ دوودڵی پێی ده‌ده‌یت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ترسی ته‌واوت هه‌یه‌ له‌وه‌ی نه‌وه‌كو ئه‌و هاوڕێیه‌ت ووشه‌ی نه‌هێنی ئیمه‌یڵ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت بكه‌وێته‌ ده‌ستی.

بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌رچی ووشه‌ی نه‌هێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گووگڵ كرۆم ئه‌و هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌.

1- وێبگه‌ری. Browser گووگڵ كرۆم بكه‌وه‌

2- له‌ ده‌سته‌ڕاستی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه‌ سێ خاڵی بچوك له‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ بكه‌.

3- پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ ناو خانه‌ چوارگۆشه‌كان وشه‌ی History هه‌ڵبژێره‌.

4- پاشان كلیك له‌سه‌ر Clear browsing data.

5- كلیك له‌سه‌ر ووشه‌ی Password بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی وشه‌ی نه‌هێنی ناو وێبگه‌ری گووگڵ كرۆم بسڕێته‌وه‌.

ئێستا هه‌رچی داتاو زانیاری هه‌یه‌ له‌سه‌ر گووگڵ كرۆم سڕایه‌وه‌، ده‌توانی بێ دوودڵی لاپتۆپه‌كه‌ت بده‌یت به‌ هاوڕێكه‌ت.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.