Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:18

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران سبه‌ى سێشەمە ده‌گاته‌ تورکیا

تاوتوێى بڕیارەكەی تره‌مپ ده‌كه‌ن 
کوردستان TV
100%


سەرۆكی ئێران بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆكانی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی سبەینێ دەچێتە توركیا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران سبەی سێشەمە بەشداری لە كۆبوونەوەی بەپەلەی سەرۆكانی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی سەبارەت بە پرسی قودس لە ئەنقەرە دەكات.

بڕیارە سبەی سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی لە توركیا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئه‌نجان بده‌ن، بۆ تاوتوێ كردنى بڕیارەكەی تره‌مپ سەبارەت بە ناساندنى شاری قودس به‌ پایتەختى ئیسرائیل .

تێزانین ئه‌مشه‌ویش ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی رووسیا لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا، گەیشتە ئەنقەرەو بڕیارە لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ ره‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سەرۆك کۆماری تورکیا کۆببێتەوەو تیایدا وێڕای باسکردن لە پەیوەندی دووقۆڵییەکان، تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی قودس و سووریا و بابەتە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.