Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:04

کچێکی رۆژهه‌ڵات به‌ هۆی پشتیوانی له‌ ریفراندۆمی باشوور به‌ 50 قامچی سزادرا

جیا له‌وه‌ی ناچار كراوه‌ به‌ پێدانی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار تمه‌ن
زه‌مانه‌ زێویه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی  باسنیوز، له‌ دادگایه‌كی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كچێكی خوێندكار به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاهه‌نگ و شادیی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان به‌شداریی كردووه‌، سزای لێدانی 50 قامچی له‌ شوێنی گشتی و له‌به‌رچاوی هاوڵاتییانی بۆ دیاریكراوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و خانمه‌ كه‌ ناوی " زه‌مانه‌ زێویه‌ "ـیه‌ خوێندكاری قۆناغی چواری كۆلێژی یاسایه‌ و تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ و به‌و بیانووانه‌ دادگایی كراوه‌.

خاتوو زه‌مانه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌شێك له‌ تاوانه‌كانی بێبه‌ریی بووه‌، دواجار به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی گشتیی سزای لێدانی 50 قامچی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ی ناچار كراوه‌ به‌ پێدانی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار تمه‌ن وه‌ك سزای ماددیی.

ئه‌م خانمه‌ له‌ رێكه‌وتی 2017-11-6 به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسیایی و هه‌روه‌ها پشتگیریی له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و دوای سێ رۆژ به‌ دانانی بارمته‌ی 80 ملیۆن تمه‌ن ئازاد كرا.

سه‌رچاوه‌ / باسنیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.