Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:26

پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

رۆژی چوارشەممه‌ پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


بڕیارە رۆژی چوارشەممه‌ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە پڕۆژەی لێبووردنی گشتی تاوتوێ‌ دەكات.

ماوەی چەند مانگێكە لیژنە تایبەتمەندییەكانی پەرلەمانی كوردستان كار لەسەر نووسینەوە و ئامادەكردنی پڕۆژەی لێبوردنی گشتیی دەكەن و بڕیارە رۆژی چوارشەمی ئەم هەفتەیە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمان.

پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی کوردستان  خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو ئەگەر پەسەند بکرێت چاوەڕێ دەکرێت بە ھەزاران سزادراو بەربەستەکانی زیندان تێبپەڕێنن و دووبارە بگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان، کەسوکاری زیندانیانیش داوا لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن پەلە بکەن لە پەسەند کردنی پرۆژە یاساکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.