Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 19:14

‌دواین مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆکان

له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژدا مۆڵه‌ته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ داوای‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكان كردووه‌ له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژدا مۆڵه‌ته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوا مۆڵه‌ته‌.

به‌پێی‌ نووسراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوان به‌ واژووی‌ خالید دۆسكی‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 29-11-2017 ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ كراوه‌ و داوای‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكان لێكردوون.

له‌و نووسراوه‌دا هاتووه‌ هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا وێنه‌یه‌ك له‌ نووسراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران- فه‌رمانگه‌ی‌ كاروباری‌ كارگێڕی‌ و دارایی‌ ژماره‌ 4873 له‌ 12-11-2017 و نووسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ژمێركاری‌ ژماره‌ 13607 له‌ 25-10-2017 بۆتان ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی‌ خۆتانه‌وه‌ ئاگاداری‌ بۆ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردۆته‌وه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژدا مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.


مۆڵەتی دامەزراندنی كەناڵێكی ئاسمانی بۆ یەكەمجار 40 ملیۆن دینارە، لەكاتی نوێكرنەوەی مۆڵەتەکەش ساڵانە 5 ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێ‌، مۆڵەتی دانانی تەلەڤزیۆنێکی نێوخۆیی ئەگەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بێت 20 ملیۆن دینارە، ئەگەر لەسەر ئاستی تەنیا یەك پارێزگاش بێت 3 ملیۆن دینارە، بەهەمانشێوە ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتەکەیان چارەكی ئەو پارەیەیان لێوەردەگیرێت‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.