چه‌كدارانى میلیشیا شیعه‌كان له شارۆچكه‌ى خورماتوو به‌رده‌وامن له سووتاندن و تاڵانكردنى ماڵ و خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتیانى كورد، پێشلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه و له قەزای داقوقیش چه‌ند چه‌كدارێك تەقە لە هاووڵاتیەکی کورد ده‌كه‌ن و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند كه نه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێت، درەنگانی شەوی رابردوو لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو خانووی هاووڵاتیەکی کورد کە پیشەی مامۆستایە لەلایەن میلیشیا شیعە تورکمانەکانەوە دوای تاڵان‌کردنی تەقێنرایەوە.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش لە گەڕەکی (خۆرز)ـی قەزای (داقوق)ـی باشووری کەرکووك لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو گومان دەکریت چەکداری میلیشیا شیعەکان بن لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقە لە هاووڵاتیەکی کوردی قەزاکە بەناوی (فەلاح غازی خنە) کرا و به‌و هۆیه‌وه بەسەختی بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.