Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:54

به‌گۆلێک یه‌کسان بوون

له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی شازده‌هه‌می خولی ئینگلته‌را یانه‌ی ساوساهمتۆن له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌رسنالی كرد و یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتاهات.

له‌ده‌ست پێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی سێ خوله‌ك یانه‌ی میواندار توانی له‌رێی یاریزان چارلی ئۆستن گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌ تۆمار بكات و ئه‌ركی ئه‌رسناڵ ئه‌سته‌م بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌رسنال زۆر هه‌وڵی دا یاریه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ ، به‌ڵام گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌گوشاره‌كانیان و یاریه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆشت ئه‌وه‌بوو له‌ئۆڤه‌رێكدا ئۆلیڤه‌ر جیرۆ توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ تۆپه‌كه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون بۆ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن تۆمار بكاته‌وه‌.
 
 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ تاكۆتایی به‌یه‌كسان بوون به‌تاكه‌ گۆلێك بۆهه‌رلایه‌كیان مایه‌وه‌و ئه‌رسناڵ كۆی خاڵه‌كانی بووه‌ بیستونۆ خاڵ و له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت، هه‌رچی یانه‌ی ساوساهمتۆنه‌ ئه‌وا به‌هه‌ژده‌ خاڵ له‌خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندیه‌ . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.