Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:55

فراکسیۆنە کوردستانییەکان: بە توندی لێدوانەکانی عەبادی سەرکۆنە دەکەین

پێنج فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان سه‌باره‌ت به‌ گوتاره‌كه‌ی دوێنێی عه‌بادی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌میانه‌دا ده‌ڵێن به‌ هۆی گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی، له‌ باره‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كان، تووشی شۆك بوونه‌ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه‌ و رۆڵی ئه‌وانی له‌ شه‌ڕی دژی داعش فه‌رامۆش كردووه‌.

لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنە کوردییەکان ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویانکردەوە، جەماوەری گەلی کوردستان بە بایەخەوە گوێیان بۆ وتارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق شلکردبوو، کە لە بری گەلی عێراق خوێندییەوە سەبارەت بە تێکشکاندنی داعش و کۆتایی شەڕی ئەو ڕێکخراوە، کە دیارە ئەوە ڕۆژێکی خۆش و مێژووییە لە عێراقدا.

ئاماژەیان بەوەکردووە، گەلی کوردستان دووچاری شۆک و سەرسوڕمان بوو، سەبارەت بە لێدوانەکانی عەبادی، کە ئاماژەی بەسەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە، هەرچەندە بەشێکە لەسیستمی بەرگری وەزارەتی بەرگری، ئەوە مانای گوێ پێنەدان و پەڕاوێزخستنی قوربانی هەزاران شەهید و بریندار و بێسەروشوێنی هێزەکانی پێشمەرگەیە.

جەختیشکراوەتەوە پێشمەرگە بە خوێنی خۆیان لاپەڕەی سەروەرییان تۆمارکردووە، لەو پێناوەشدا ڕوبارێک خوێنیان بەخشیوە.

فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی عەبادیان کرد و ڕایانگەیاند، پێویستە هەڵوێستی خۆی ڕاستبکاتەوە و پۆزش بهێنێتەوە، لەو لایەنەشەوە ئاماژەیان کردووە بەو نادادپەروەرییانە کە لە یاسای بودجەدا دەرهەق بە گەلی کوردستان کراوە.

لە کۆتاییدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕایانگەیاندووە، هیوادارن ئەو هەڵوێستە تاکە کەسی بێت و لە چوارچێوەی سیاسیەتی کردنە ئامانجی فیدراڵیەت و شەراکەتی ڕاستەقینە نەبێت لەنێوان پێکهاتەکانی عێراقدا، ئەو جۆرە لە کارکردن ناگونجێت لەگەڵ عێراقی نوێ و دەستور کە دەنگی پێدراوە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ جیاکاری لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كانی، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه‌: هیوادارین لاپه‌ڕه‌ی رابردوو هه‌ڵبدرێته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌رێنییه‌وه‌ كه‌ بریتی بێت له‌ رووحی هاوبه‌شی و یه‌كسانی و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دادپه‌روه‌ری، متمانه‌ بنیات بنرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.