Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:36

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌گه‌ل حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران کۆبووه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوێنى شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ ئێران 
کوردستان TV
100%


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئێران، كه‌ سێیه‌م جاره‌ له‌ ماوه‌ى چوارده‌ سالى رابردوودا ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌مرۆ له‌گه‌ل حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران كۆبووه‌و تێیدا پرسى ئه‌تۆمى ئێران و ره‌وشى گشتى ناوچه‌كه‌و ئازادكردنى هاولاتیه‌ به‌ریتانیه‌كه‌یان تاوتوێكرد، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تى سیخۆى ده‌ستگیر كرابوو. 

هه‌ر ئه‌مرۆ بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌گه‌ل عه‌لى ئه‌كبه‌ر سالحى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران كۆبووه‌وه‌ و دوێنى شه‌ممه‌ش له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبووه‌وه‌.

بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوێنى شەممە 9-12-2017 گەیشتە تاران و لەگەڵ هەریەک لە عەلی شەمخانی، نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامی لە ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران كۆبووه‌وه‌ و تێیدا به‌رنامه‌ى ناوه‌كى ئێران و پرسی  ده‌ستگیركردنى هاووڵاتی به‌ریتانى لە ئێران له‌گه‌لیان تاوتوێ كرد.

بۆریس جۆنسن لەسەردانەکەیدا چاوى به‌ هاووڵاتیه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و هه‌ولیش ده‌دات ئازاد بكرێت، كه‌ پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، كه‌ له‌گه‌ل ده‌زگایه‌كى مرۆیی كارى ده‌كرد.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.