Erbil 30°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 18:41

برێت مەکگۆرک ستایشی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان دەکات

برێت مەکگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش
کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ستایشی هێزە عیراقییەکان و پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە هەوڵەکانیان بۆ کۆتایی هێنان بە داعش لەعێراق.

برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەژمارەی خۆی لە تویتەر لەوبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا نووسیوویەتی پیرۆزبایی لەسەرۆک وەزیران و هەموو هاوڵاتیانی عیراق دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە گەورەیە، کە هەندێک وەها بیریاندەکردەوە بەدەستهێنانی ئەستەمە.

هەروەها مەکگۆرک نووسیوویەتی رێز لە قوربانیدانی خەڵکی عیراق و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی کوردستان دەگرین، هەروەها پێزانینمان هەیە بۆ یەکێتی ناو ریزەکانیان کە وای کرد ئەم رۆژە بێتە دی، ئەو رۆحیەتە دەبێت تازە ببێتەوەو بەردەوام بێت.

مەکگۆرک ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هاوپەیمانێتییەکەیان بەردەوام دەبێت لەپشتگیریی عێراق و پاڵپشتییکردنی هێزە ئەمنی و ئابورییەکانی بۆ سەقامگیریی تا یارمەتی بدات لەوەی دڵنیابێت کە داعش چی دی ناتوانێت هەڕەشە لە هاوڵاتیانی عیراق و خاکەکەی بکات.

شایه‌نی باسه‌ ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی، فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق، كۆتایی هاتنی پرۆسەی جەزیرەی ئەنبار و كۆنترۆڵكردنەوە سەرجەم سنوری نێوان عێراق و سوریای ڕاگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.