Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:10

هومام حەمودی: بەبێ ئێران، عێراق هیچ بەهایەکی نییە

حەمودی: سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا بە هاوکاریی ئێران بووە
کوردستان TV
100%

هومام حەمودی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران رایگەیاندووە، هێزی ئێران لە عێراق دوو پلانی دژی عێراق تێکشکاند، کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پارچەپارچەکردنی عێراق.

هومام حەمودی لە کۆڕبەندێکی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران رایگەیاندووە، ئەو سەرکەوتنانەی هێزە عێراقییەکان بە دەستیان هێناوە، بەهۆی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق “بە دەست هاتوون“.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا بە هاوکاریی ئێران بووە، ”جەخت لەوە دەکەمەوە، کە بەبێ ئێران، عێراق هیچ بەهایەکی نییە“.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.