دوو لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كرێن و مه‌شق و راهێنانی ئه‌مریكی وه‌رده‌گرن و له هه‌موو رووه‌كانی سه‌ربازییه‌وه وه‌ك لیوا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان لێده‌كرێت.
هه‌ڵگورد حیكه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له میانی هاوكاری و پشتگیرییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامده‌دات، بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه‌ش له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، فه‌رمانگه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه كه هه‌فتانه به هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكتێگه‌یشتن كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و به‌ره‌و پێشبردنی ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: ئێمه به هه‌ماهه‌نگی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ین و بره‌و به به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی بده‌ین له ڕووی مه‌شق و چه‌ك و ئالیاتی سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها گوتیشی: په‌یوه‌ندی نێوان پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه‌و نه‌وه‌ستاوه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كان تۆكمه‌تر ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنی 2 لیوای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵگورد حیكمه‌ت رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر پرۆفیشناڵكردنی پێشمه‌رگه هه‌ر یه‌ك له لیواكانی (1 ، 2) ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كرێن و مه‌شق و راهێنانی ئه‌مریكی وه‌رده‌گرن و وه‌ك لیوا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان لێده‌كرێت له هه‌موو رووه‌كانی سه‌ربازی به مه‌شق و چه‌ك و ئالیاتی سه‌ربازی.
راشیگه‌یاند: له ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌رگری خۆی بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه دیاری كردووه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت به پێشمه‌رگه.
كوردستان تیڤی: پێداچوونه‌وه .. رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.