Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:14

مەکتەبی سیاسی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن سەرەخۆشی لە کاروان ئاکرەیی دەکەن

به‌هۆی كۆ‌چی دوایی مقەدەم (بژار حازم رەشید ئاكرەیی) برازای به‌رێزیان
مەكتەبی سیاسی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن سەرەخۆشی لە كاروان ئاكرەیی دەكەن
کوردستان TV
100%

لە دوو پەیامی جیادا مەكتەبی سیاسی و دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی (كاروان ئاكرەیی) دەكەن.

هەڤاڵی بەڕێز (كاروان ئاكرەیی)..

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆ‌چی دوایی مقەدەم (بژار حازم رەشید ئاكرەیی) برازای بەڕێزتانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیە را‌جعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان


هەڤاڵ و هاوكاری بەڕێزمان كاك (كاروان ئاكرەیی)..

داخباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی برازای بەڕێزتان مقەدەم (بژار حازم ئاكرەیی).

هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و سەرجەم كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله واناالیە را‌جعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.