Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:20

سیمینارەک ده‌رباره‌ی رەهەندەکانی ناسنامەی نەتەوەیی

كۆڕگێڕ جەختی لەسەر بایەخ و گرنگی كۆدەنگی نیشتیمانی تاكی كورد كردەوە
کوردستان TV
100%


دەستەی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی، رەهەندەكانی ناسنامەی نەتەوەیی شەنوكەو دەكات.
 
بە ئامادە بوونی هەڤاڵ (ساسان عەونی) بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەشێك لە هەڤاڵانی قوتابیان و ئافرەتان و سەندیكا و یەكێتی و كۆمەڵەكان، لە هۆڵی دەستە سیمینارێك بۆ (دكتۆر ئازار حەسۆ میرخان) لەسەر بابەتی {رەهەندەكانی ناسنامەی نەتەوەیی} بەڕێوە چوو.

لە میانی سیمینارەكەشدا كۆڕگێڕ بە تێر و تەسەلی باسی قۆناغەكانی ناسیۆ نالیزمی كوردی كردو جەختی لەسەر بایەخ و گرنگی كۆدەنگی نیشتیمانی تاكی كورد كردەوە لەسەر شوناسی نەتەوەیی، ئەمەشی بە فاكتەری سەرەكی ناساند لە گەیشتنی گەلی كوردستان بە مافی سروشتی خۆی كە لە هێنانە دێ قەوارەی سیاسی سەربەخۆیی كوردستان بەرجەستە دەبێت.

 شایەنی باسە سیمینارەكە بە پرسیار و ڕوونكردنەوەی ئامادەبوان دەوڵەمەندتر كرا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.