گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی زانستی و زانكۆكان بنه‌بڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته بخه‌نه ناو پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه .
له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسێكی دوو رۆژه‌ی له هه‌ولێر سازكرد له ژێرناوی رۆشنبیری و توندوتیژی.
له كۆنفرانسكهدا سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خالید دۆسكی ، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، ، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و شاره‌زا له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبری و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئاماده‌بوون
سه‌ره‌تا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد له‌باره‌ی رۆشنبیری و توندوتیژی و هه‌نگاوه‌كانی كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕكردنی توندوتیژی و تیشكی خسته سه‌ر سێكته‌ره‌كانی رۆشنبری و په‌روه‌رده بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه.
پاشان سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: توندوتیژی له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان بوونی هه‌یه و توندوتیژی به‌و مانایه نیه كه ته‌نیا ده‌بێت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بوونی هه‌بێت ، بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی زانستی و زانكۆكان بنه‌بڕكردنی ئه‌و حاڵه‌ته بخه‌نه ناو پڕۆسه‌ی خوێندن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه قوتابییه‌كانی لێ هۆشیار بكرێته‌و و كار بكرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.
كۆنفڕانسه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا چوار پانێڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت .
ئاماده‌كردنی رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.