به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخانى هه‌ژاند .
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 8:53 پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ژاند .
فازڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه بووه بە دووری 18 کیلۆمەتر روویداوە، گوڕەکەشى 4.9 پلەی رێختەر بووە .
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتیشی: بوومه‌له‌رزه‌كه كاریگەری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی مانگی رابردووە كە تەواوی هەرێمی كورستانی هەژاند.
شەوی 12 له‌سه‌ر 13ـی 11ـی 2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند لە پارێزگای کرماشان زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.