Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:03

نێچیرڤان بارزانی و کۆبیش، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ن

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق كرد
کوردستان TV
100%

به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دۆخی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، كرد. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.