Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:14

ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا: ده‌بێت ئێران کۆتایی به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆسه‌پاندن بهێنێت

ده‌بێت ئێران ده‌سـتبه‌رداری به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالستیكی بێت
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێران ده‌سـتبه‌رداری به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالستیكی خۆی ببێت و كۆتایی به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆسه‌پاندن بهێنێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

ژان ئیف لودغیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێل هاوتا ئه‌ڵمانیـیه‌كه‌ی له‌ پاریس ڕاگه‌یاند: به‌رلین و پاریس به‌رده‌وام ده‌بن له‌ داكۆكیكردن له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌ ساڵی 2015 كرا له‌ نێوان زلهێزانی جیهان و تاران سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوكیـیه‌كه‌.

دوێنێ میدیا فه‌رمیـیه‌كانی ئێران له‌ زاری به‌هرام قاسمی ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تی : بێ هیچ چه‌ند و چونێـك كۆماری ئیسلامی ئێران دانوستاندن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی به‌رگری و موشه‌كی ناكات.

هه‌روه‌ها قاسمی گوتویه‌تی: فه‌ڕه‌نسایـیه‌كان ئاگایان له‌ مێژووی نوێی ناوچه‌كه‌ نیـیه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.