سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن کێشەو جیاوازییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق به‌ڕێی دیالۆگەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.
هەردوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێیدا جەختیان کردەوە کێشەو جیاوازییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق به‌ڕێی دیالۆگەوە چاره‌سه‌ر بكرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کردووە، چەند پرسێک کە یەکەمیان کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا بووە، باسکراون.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە هەردوو سەرۆک رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکانیان بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانى فهرهنساییان كرد و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه.
هەردوو سەرۆکەکانی ئەمریکا و فەرەنسا جەختیانکردووەتەوە، هاوپەیمانی هەردوو وڵات گرنگە بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.