Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 11:19

شاعیرێکی دیاری رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد

دوای هه‌شت ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
کوردستان TV
100%

دوای هه‌شت ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی خه‌لیل ساسونی شاعیری رۆژئاوای كوردستان له‌ ته‌مه‌نی  73ساڵیدا له‌ شاری باتمانی باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.

مافناس خه‌لیل محه‌مه‌د عه‌لی، ناسراو به‌ خه‌لیل ساسونی له‌ ساڵی 1944 له‌ شاری قامشلۆ له‌ دایك بووه‌و قوناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌ قوتابخانه‌كانی قامشلۆ ته‌واو كردووه‌.

خه‌لیل ساسونی ده‌رچووی كولیژی ماف بووه‌ له‌ زانكۆی حه‌له‌ب ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سوریای نه‌بووه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌ران تۆمار بكات.

دواتر له‌ ساڵی 1981توانیویه‌تی مافی هاووڵاتیبوون وه‌ربگرێ و ناوی خۆی له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌ران تۆمار بكات و تا ساڵی 2009 درێژه‌ به‌ كاری پارێزه‌رایه‌تی بدات.

پاشان له‌ ساڵی 2008 تووشی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ ده‌بێ و بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاری باتمان له‌ باكووری كوردستان ده‌كرێ.

خه‌لیل ساسونی له‌ ماوه‌ی ژیانیدا له‌ بواری ئه‌ده‌بیات و شیعری كوردیدا خاوه‌نی چه‌ندان كتێبه‌ وچه‌ندین خه‌ڵاتیشی له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیدا به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.