سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پێشوازیی شاندێکی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق ڕایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و بێ مه‌رج ئاماده‌ى گفتوگۆیه بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق هیچ هه‌نگاوى باشى له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناوه جگه له سزادانى گه‌لى كورد.
ئه‌مڕۆ له باره‌گاى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی، سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیى له ئه‌ندرو تارنر، ڕاییكارى باڵیۆزى كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له‌و دیداره‌دا كه هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ى بوو، فازڵ میرانى وێڕاى به‌خێرهێنانى شاندی میوان، باسى له بارودۆخى سیاسی و ئابوورى و ئه‌منیی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و كوردستان به‌تایبه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى دواى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم كرد.
هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی سوپاسی گه‌ڵ و حكوومه‌تى كه‌نه‌داى كرد بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش، كه بوونه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیرى و ئاسایشی جیهان و ئێمه هیچ كاتێك هه‌ڵوێست و پشتیوانیى دۆسته‌كانمان له بیر ناكه‌ین و هیواخوازین ئه‌م هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیانه به‌رده‌وام بێت، چونكه هه‌رچه‌نده داعش له ڕووى سه‌ربازییەوە له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه، به‌لام گرنگه له ڕووى بنبڕ‌كردنى هزرى توندڕه‌وى و وشككردنى سه‌رچاوه داراییه‌كانیان ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام بێت.
فازڵ میرانى ئاماژه‌ى به سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد بۆ فه‌ره‌نسا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ى له‌م كاته‌دا به گرنگ زانى، بۆ به‌رچاوڕوونیى فه‌ره‌نسا و وڵاتانى تر له بارودۆخ و كێشه سیاسییه‌كانى ئێستاى نیوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و بێمه‌رج ئاماده‌ى گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق هیچ هه‌نگاوى باشى له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناوه، جگه له سزادانى گه‌لى كورد.
دواتر میرانى ته‌ئكیدى كرد، كه سه‌ره‌ڕاى نه‌هامه‌تى و ئێش و ئازارى گه‌لى كوردستان به درێژاییی مێژووى خه‌باتى ڕزگاریخوازى، هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى بووه و هه‌رده‌م خوازیارى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ دراوسێهكانى و ئاماژه‌ى به فه‌رهه‌نگى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی گه‌ڵى كورد كرد و گوتی، كوردستان به چه‌ترى ئارامى و ئه‌مان ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌مووان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى دیموكراسییانه‌ى گشتپرسى كه مافى ڕه‌واى گه‌ڵى كوردستانه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به ناوى سه‌روه‌ریى یاسا له ڕێگاى پێشێلكردنى ده‌ستوور سزاى گه‌ڵى كوردیان دا به هه‌موو ڕێگاكانه‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر دیالۆگى سیاسی جیددى به‌رهه‌مهێنه‌ر كرد له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به ته‌واوى و به تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ری زانى.
راییكارى باڵیۆزی كه‌نه‌داش سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و ته‌ئكیدى كرد، كه زۆر گرنگه ئارامى و سه‌قامگیرى له هه‌رێمى كوردستان به‌رقه‌رار بێت و پشتیوانی گفتوگۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراقین بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.